مەترسیدارترین سەربازی ئەمریكی: زیاتر لە دوو هەزار و 746 عێراقیم كوشتووە

خوواكوڕك
سوپای ئەمریكا 37 مەدالیای داوەتەوە سەربازێكی وڵاتەكەی كە كە لە نێویدا میدالیایی پالەوانی جەنگ هەیە, ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە لە ماوەی پێنج ساڵی خزمەتی سەربازی لە عێراقدا زیاتر لە دوو هەزار و 746 هاووڵاتی عێراقی كوشتووە.

دیلارد جۆنسۆن، ئەو سەربازە ئەمریكییەیە، كە بە خوێناویترین سەرباز لە مێژووی سوپای ئەمریكا ناو دەبرێت.

جۆنسۆن، بەم دوواییانە كتێبێكی بەناوی (كارنیفۆر) دەركرد و تێیدا باسی لەوە كردووە، كە لەو كاتەی لە عێراقدا بووە، ڕۆژێك تێنەپەڕیوە ئەگەر عێراقییەك یان دووانی نەكوشتبێ.

ئاماژەی بەوەش داوە، یەكەم كردەوەی كوشتنی، بریتی بووە لە كوشتنی 13 عێراقی لە شاری سەماوەی باشووری عێراق، كاتێك بە زرێپۆشەكەی هەموویانی لەناو پاسەكە شێلاوە.

كاتێك پێشكەشكارەكەی كەناڵی (فۆكس نیوز)ی ئەمریكی پرسیاری ئەوەی لێكرد، هەستت چییە لەدوای كوشتنی ئەو ژمارە زۆرە عێراقییە، لە وەڵامدا گوتی: “هەستم دوای كوشتنی عێراقییەكان باشترە لە هەستم كاتێك تەمەن 13 ساڵ بوو و ئاسكم دەكوشت”.

دیلارد جۆنسۆن (48 ساڵ) پێش ئەوەی پەیوەندی بە سوپاوە بكات، ڕاوچی ئاسك بووە. ئێستا بەدەست نەخۆشی دەروونییەوە دەناڵێنێت، دوای جیابوونەوەشی لە هاوسەرەكەی، بەتەنها دەژی.

 

Back to top button