وەزارەتی دەرەوەی كوەیت باڵیۆزی ئێران لە وڵاتەكەی دەردەكات
خواكوڕك
دوای ئەوەی ساڵی رابردوو كوەیت 3 كەسی ئێرانی دەستگیر كرد كە جاسوسیان بۆ حزبوڵای لوبنانی كردوە, حكومەتی كوەیت ئاگاداری باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێرانی لە وڵاتەكەی كە بەزووترین كات كوەیت جێبهێڵێت.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی كونای كوێتی وەزارەتی دەرەوەی كوێت ئاگاداری باڵیۆزی ئێرانی لە ولاتەكەیدا كردوەتەوە لەماوەی 48 سەعاتدا كوەیت جێبهێڵێت.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكروە كە ئەو بڕیارەی كوەیت بەهۆی جاسوسی كردنی دامەزراوەكانی ئێران بووە بەسەر كوەیتەوەو لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەك هاوڵاتی ئێرانیان سزاداوەو دانیان بە جاسوسیكردن بۆ ئێران ناوە.
لەلایەكی ترەوە وەزارەتی دەرەوەی كویت ئاشكرای كرد لە چەند رۆژی داهاتوو وڵاتەكەی چەند رێوشوێنی دیكە لەدژی ئێران دەگرێتەبەر.
دەكردنی باڵیۆزی ئێران لەدوای ئەوە دێت كە دەسەڵاتدارانی كوەیت چەندەمین جار هۆشداریان دایە ئێران كە چیتر جاسوسی بەسەر وڵاتەكەیەوە نەكات.