وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم داهاتی مانگی ڕابردووی ئاشكرا كرد
خواكوڕك
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ،مانگانە داهاتی سەرجەم بەڕیوبەرایەتیە گشتیەكانی سەربە وەزارەت ئاشكرا دەكات ، بۆ ئەم مەبەستە دااتی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2017 سەرجەم بەڕێوبەرایەتیەكانی ئاشكرا كرد .
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی داهاتی بەڕێوبەرایەتیەكانی كە بە پێی بەروارەكەی بێت دەكەوێتە نێوان ( 1ی 6ی 2017 تاكو 30ی 6ی 2017 ) كۆی گشتی داهاتی بەڕێوبەرایەتیە گشتیەكانی سەربەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بە هەردوو فرۆكەخانەی نێودەولەتی ( هەولێر و سلێمانی ) و داهاتی وەزارەتەكەش دەگاتە (3,532,116,075 ) سێ ملیارو پێنج سەدو سی و دوو ملیۆن و سەدو شازدە هەزارو حەفتاو پێنج دیناری عێراقی”.