سەرۆك كۆمارەكەی یەكێتی پرسەنامە بۆ زیندووێك دەنێرێت

خواكوڕك
لەتۆرەكانی كۆمەڵایەتی و لە میدیاكانی عێراق، هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی عێراقی “نزار سامەڕائی” بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، بەڵام هەرزوو لە لایان خانەوادەی نزار سامەڕائی ئه‌مه‌ رەتكرایەوە و هەواڵەكە بەدرۆ خرایەوە، بەڵام سەرۆك كۆماری عێراق پرسە نامەكەی هەر بۆ نارد.
ماڵپەرەكانی عێراق و بەتایبەت شیعەكان، بەگاڵتەجاریەوە پرسەنامەی سەرۆك كۆمار بڵاودەكەنەوە، دەڵێن بەدرۆ خستنەوەی هەواڵەكە، قەناعەتی بە سەرۆك كۆماری عێراق نەهێناوە، و پێداگر بووە لە بڵاوكردنەوەی پرسەنامەكە. ماڵپەرەكانی عێراق و تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی عێراقی بەتایبەت شیعەكان، به‌ گاڵتەجاریه‌وه‌ بە سەرۆك كۆمارەكەی یەكێتی دەڵێن، بێدەنگی شكاند و بەیاننامەیەكی لەوڵاتێكی ئارام كە هیچ رووداوێكی تێدا نیە، بڵاو كردەوە، بەڵام ئه‌م جاره‌ش فیشەكەكەی سەرچیخی كرد.
له‌ پرسه‌ نامه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆماردا بۆ كه‌سوكارى هونه‌رمه‌نده‌كه‌، هاتووه‌ : “له‌كاتێكدا هاوخه‌مى خۆمان بۆ كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ندانى عێراق به‌ گشتى ده‌رده‌بڕین، هاوكات شانازى ده‌كه‌ین به‌و ڕۆڵه‌ى ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ عێراقی و عه‌ره‌بییه‌ گێڕاویه‌تى له‌ بوارى هونه‌ردا، كه‌ به‌شێك له‌ ژیانی تایبه‌ت كرد بۆ خزمه‌تكردنى هونه‌ر و په‌ره‌پێدانى شانۆ و سینه‌ما له‌ وڵاته‌كه‌مان و له‌ ناوچه‌كه‌ش”. به‌رێز مه‌عسووم، به‌وه‌ كۆتایی به‌ پرسه‌نامه‌كه‌ى هێناوه‌ كه‌ نووسیویه‌تى : “هه‌ستى خه‌مباریمان لێ قبووڵ بكه‌ن به‌ بۆنه‌ى ئه‌و كۆچه‌ ئازار به‌خشه‌، كۆچكردنى نزار سامه‌ڕائی زیانێكى گه‌وره‌یه‌ بۆ هونه‌رى عێراقی و عه‌ره‌بى، داوا له‌ یه‌زدان ده‌كه‌ین جێگه‌ى خوالێخۆش بوو به‌هه‌شتى به‌رین بێت”.
Back to top button