ئاخوندەکان روبەڕوی هێرش دەبنەوە
خواكوڕك
دیاردەی هێرش کردنە سەر ئاخووندەکان لە وڵاتی ئێران بۆتە دیاردەو لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لەو ڕووەوە هۆشیاری دەدەن.
دوای زیادبوونی هێرشی گەنجانی ئەو وڵاتە بۆ سەر چەندین ئاخوندو بریندار کردنیان بە چەقۆ لە شوێنە گشتیەکان،داوا لە پۆلیسی ئەو وڵاتە دەکرێت سەلامەتی گیانی پیاوانی ئاینی شیعە بپارێزن.
هەر تایبەت بەو پرسە کۆمەڵەی پیاوانی ئاینی لەو وڵاتە وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارانە ئاماژەی بە زیادبونی دیاردەکە لە تارانی پایتەخت کرد.