عێراق دەستبەسەر پشکی یەدەگی زێڕی کوردستاندا دەگرێت

خواكوڕك
 
بانکی ناوەندی عێراق یه‌ده‌كی زێڕی عێراق ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕه‌كه‌ی گه‌یشتۆته‌ 90 تۆن.
 
“ئه‌یسه‌ر جه‌بار” وته‌بێژی بانكی ناوه‌ندیی عیراق ڕایگەیاند ” ئێستا كۆی یه‌ده‌گی زێڕی بانكه‌كه‌یان گه‌یشتۆته‌ 90 تۆن، به‌وشێوه‌یه‌ش عیراق له‌ پله‌ی 37ه‌مینی جیهاندایه‌ و له‌ ریزی وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا پله‌ی حه‌وته‌می هه‌یه‌.
له‌ ساڵی 2012 دا عیراق خاوه‌نی ته‌نها 30 تۆن یه‌ده‌كی زێڕ بووه‌ و تائێستا سێ هێنده‌ زیادی كردوه‌.
 
لای خۆیه‌وه‌ “نه‌جیبه‌ نه‌جیب” ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گووتی ” له‌و یه‌ده‌گی زێڕه‌ی بانكی ناوه‌ندیی هه‌یه‌تی، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی پشكی 17%یه‌، به‌ڵام بانكی ناوه‌ندیی عیراق هه‌رێمی كوردستانی بێبه‌ش كردوه‌ و پشكه‌كه‌شی داگیركردوه‌”.
” نەجیبە نەجیب ” ده‌شڵێت “لانی كه‌م هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی چوار تۆن زێڕه‌ له‌و یه‌ده‌گه‌، كه‌ له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عیراقه‌وه‌ دیاریكراوه‌”.
Back to top button