توركیا هۆشداری توند ده‌داته حه‌شدی شه‌عبی و قبول ناكات ئه‌و هێزه بچنه نێو شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر
خواكوڕك
توركیا، هۆشداری توند ده‌داته، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه نه‌چنه نێو شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، له كاتی ئازادكردنی.
پاش ئه‌وه‌ی شارۆچه‌كه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ئازادكردنی نزیك بووه‌ته‌وه و ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى، گه‌مارۆى شارۆچكه‌كه‌یان داوه و ده‌يانه‌وێت ناوچه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى درووستبوونى نيگه‌رانى لاى توركيا، ئه‌و ووڵاته‌ش هۆشداری توند ده‌ده‌ن له ئه‌گه‌ری چوونه نێو شارۆچكه‌كه له لایه‌ن حه‌شده‌وه.
(ئيبراهيم كالين) گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا رايگه‌ياندوه” ئێمه به‌شداريكردنى حه‌شدى شه‌عبى له كۆنترۆڵكردنى ته‌له‌عفه‌ر ره‌تده‌كه‌ينه‌وه.
ئه‌وه‌ی شایوی باسه” له پێشتریش سه‌رۆكى كۆمارى توركيا (ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان) حه‌شدى شه‌عبى وه‌ك رێكخراوێكى تيرۆريست وه‌سفكردبوو و هۆشدارى ئه‌وه‌شى دابوو كه نابێت ئه‌و ميليشيايه بچێته ناو ته‌له‌عفه‌ره‌وه، ده‌نا ئاڵۆزی گه‌وره درووست ده‌بێت و كێشه درووست ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، كه به‌شێكى دانيشتوانه‌كه‌ى توركمانن، بووه‌ته دواين ناوه‌ندى ستراتيژى داعش له سنوورى مووسڵدا.