له نێو چه‌كداره میلیشیاكانی سونه و شیعه شه‌ڕ به‌رپابوو له موسڵ و بریندار و كوژراویش هه‌یه
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ له شاری موسڵ و پاش رزگاركردنی ئه‌و شاره، وه‌ك چاوهڕواندهكرا میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراقی كه پێكهاتوون له حه‌شدی سونی و حه‌شدی شه‌عبی، له نێو شار و له چه‌ند لایه‌كه‌وه له‌یه‌كیان داوه بریندار هه‌به له شه‌ڕه‌كه.
به‌پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه میدییایهكانی عێراقی” ئه‌مڕۆ له شاری موسل یه‌كه‌م پێكدادانی چه‌كداری دروست بووه له نێو چه‌كداره میلیشیاكان و شه‌ڕ درووست بووه و چه‌ند چه‌كدارێك بریندار بوون، شه‌ڕه‌كه‌ش له نێوان چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و چه‌كدارانى حه‌شدى نه‌ينه‌وا پێكدادان روويداوه.
به پێی زانیارییه‌كان” سه‌ره‌تاى پێكدادانه‌كه به شه‌ڕه ده‌ست بووه و دواتر په‌ره‌ى سه‌ندووه و چه‌كداره‌كان ته‌قه‌يان له‌يه‌ك كردووه و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك چه‌كدار بريندار بوون، به‌ڵام پاش ئه‌و شه‌ڕه هێزێكى ديكه‌ى سه‌ربازى گه‌يشتووه‌ته شوێنى رووداوه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵبكرێتهوه.
پێشبینیش ده‌كرێت، شه‌ره‌كه زیاتر ببێت و عه‌ره‌ب به سونه و شیعه له نێو خۆیان وه‌ك پێشبینی ده‌كرا له یه‌كدی بده‌ن و شه‌ڕێكی خوێناوی ردووست ببێت.