دانیلۆ ریال مه‌دریدی جێهێشت به‌ره‌و خولی ئینگلیزی
خواكوڕك
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا، یاریزانی به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، دانیلۆ، په‌یوه‌ندی كردووه به خولی ئینگلیزی و به یانه‌ی مان سیتیه‌وه.
راپۆرته رۆژنامه‌كان ئاشكرایان كردووه یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى به‌رازیلى دانێلۆ لویس سێلفا له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ریزى ریال مه‌درید جێده‌هێلێت و په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى .
رۆژنامه‌ى ئاسی ئیسپانی و نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه” كه له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوو رۆیشتنى دانێلۆ له ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كرێت و به‌برى (36)ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌مانچسته‌ر سیتى و بۆماوه‌ى پێنچ ساڵ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزیه‌كه ئیمزا ده‌كات.