ئێران موچەی ٨٦ هەزار شەبیحە دەدات

خواكوڕك
 
پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات حکومەتی ئێران لەسەرەتای جەنگی سوریاوە مانگانە موچەی ٨٦ هەزار لە هێزەکانی شەبیحەی ئەسەد دابین دەکات.
 
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە توانای ڕژێمی ئەسەد ئەوەندە لاواز بووە ناچار بووە پەنا بباتە بەر ڕوسیاو ئێران و لەبەرامبەردا ڕوسەکان دەستیان بەسەر بیست و پێنج لەسەدی کێڵگە نەوتیەکانی کۆمپانییا سوریەکان گرتووە.
 
هاوکات ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە بردنی سامانی سرووشتی ئەو وڵاتە دەکات لە لایەن ڕوسیاو ئێرانەوە و ئەوە دەخاتە ڕوو کە سوریا ناچار بووە هەموو مەرجەکانی ئەو دوو وڵاتە لە ڕوی بەرهەمهێنانی سەرچاوە سروشتیەکانیەوە قبوڵ بکات.
Back to top button