ئه‌بوبكر كاروانی: ئەگەر دەوڵەتی كوردستان ڕابگەیەنرێت ژیانی هاونیشتمانیان 10 هێندەی ئێستا خۆشتر دەبێت

خواكوڕك 

ئه‌بوبكر كاروانی رایگه‌یاند،  ئەگەر دەوڵەتی كوردستان ڕابگەیەنرێت ژیانی هاونیشتمانیان 10 هێندەی ئێستا خۆشتر دەبێت، دەشڵێـ” هەنگاوەكانی بارزانی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان، جێگەی بایەخە، بەڵام هێشتا هەنگاوی تر ماوە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”هەركاتێك دەوڵەتی كوردستان بەفەرمی ڕاگەیندرا ئەوكاتە لە قۆناغی دووەمدا كوردستان بووژانەوەیەكی گەورەی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت، چونكە ئێمە خاوەنی سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی وزەین بەڵام ناكرێت ئێمە دەوڵەتەكەمان بكەین بە دەوڵەتی نەوتیی و وڵاتەكەمان بكەین بە تەمبەڵخانە”.

سیاسه‌تمه‌داری و ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كاروانی هه‌روه‌ها گوتیشی، پێویستە گرنگی بە كەرتی وەبەرهێنان بدەین، دید و بۆچوونمان بۆ نەوت و غاز بگۆردرێت، هەركاتێكیش دەوڵەتەكەمان دانی پێدا بنرێت، بێگومان ئەو كاتە دەیان قات ژیانی هاونیشتمانیان لەمەی ئێستا خۆشتر دەبێت، ناوبراو داواش دەكات كە دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان ناوی دەوڵەتەكە بكرێت بە(كۆماری باشووری كوردستان)یان (كۆماری دیموكراتی كوردستانی باشوور) و پێشیوایە هەركاتێك كوردستانی سەربەخۆ ڕاگەیەندرا ئەوكاتە لیژنەیەكی كارا و پسپۆڕ لەو بوارەدا كاری دیاریكردنی ناو دەخەنە ئەستۆی خۆیان.

هه‌روه‌ها كاروانی گوتیشی”هەنگاوەكانی بارزانی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان، جێگەی بایەخە بەڵام هێشتا هەنگاوی دیكە ماوە چونكە تائێستا نەتوانراوە ناكۆكییە ناوخۆییەكان چارەسەربكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پەڕلەمانی كوردستان كارانەكراوەتەوە، بۆیە باشتروایە هەموو لایەنەكان بەزوویی ئەو ناكۆكییانە وەلا بنێن”.

Back to top button