سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه: ده‌بێت پێشمه‌رگه چه‌ك بكرێت

خواكوڕك
عه‌لی عه‌سكه‌ری سه‌ركرده له‌ده‌وڵه‌تی یاسا، له لێدوانێكی دا ده‌لێت ده‌بێت ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌ده‌ستی پێشمه‌رگه دان چ ئه‌وانه له شه‌ڕی داعش به‌ده‌ستیان كه‌وتووه، چ ئه‌وانه‌ی له‌لایان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه دراوه‌ته هێزی پێشمه‌رگه، هه‌موو ئه‌و چه‌كانه ده‌بێت له‌پێشمه‌رگه وه‌ربگرێته‌وه، چه‌ك بكرێت”.
ئه‌مه چه‌ندین جار سه‌ركرده‌كانی حشدی شه‌عبی و حزبی ده‌عوه هه‌ره‌شه له‌كوردستان و هێزی پێشمه‌ره‌گه ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ره‌شه‌یه‌ی عه‌لی عه‌سكه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌زاری بریكاری وه‌زاره‌ت، وه‌ڵامی تووندی لایانه عێراقیه‌كانی دایه‌وه، گوتی ئه‌و ده‌نگانه ببنه ده‌نگۆش هیچ ئه‌رزشێكیان نیه، ده‌لێت سنوره‌كانی كوردستان قه‌لایه‌كی گه‌وره‌ن”.
عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌مه چه‌ندین جاره هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كوردستان، پێشتریش له‌زاری چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی حشدی شه‌عبی هه‌ره‌شه له هێزی پێشمه‌رگه كرا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و هه‌ره‌شانه ته‌نها سنوری میدیای تێپه‌ر نه‌كردووه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزی پێشمه‌رگه‌ش پێی وایه له‌ئێستادا عێراق ئه‌و هێزه‌ی نیه رووبه‌رووی هێزی پێشمه‌رگه ببێته‌وه، ته‌نها بۆ مزایه‌دات و هه‌ڵبژاردنه قسه‌كان”.