وەڵامێک بۆ باست حەمە غەریب هاوڕێی دێرینم
ناسری شێخ کەریم
سلێمانی هەرگیز جوانی لێنەبڕاوە
سلێمانی ..
هەرخۆی جوانە ..هەر خۆی جوانە ..هەرخۆی جوانە
سلێمانی شاری منەو ..
شاری شێخ و
شاری مەلاو شاعیرانە
سلێمانی خۆی ئازادە .. خۆی سەربەرزە
خۆی سەروەرە ..تاجی سەرە
لەهەمووشت بەئاگایەو ..
ئاگادارەو بەخەبەرە
سلێمانی ..کۆیلەنییەو کۆیلە نابێ
نەبەکۆیلەش قبوڵ ئەبێ
بۆیە تادنیا دنیایە ..
بۆکوردستان .. ئەڵێ بەڵێ ..
ئەڵێ بەڵێ .. ئەڵێ بەڵێ
سلێمانی چەکوش نییە ..
لەدەستی گەوجێکی نەفام ..
هەتابدرێ ..
لەسەری عەرەب و عەجەم
هەتا خوێنڕێژەکەی سەدام
سلێمانی ..
هەرخۆی کوتەکی زەمانە ..
هەورە بروسکەی ئاسمانە ..
بۆسەروو ڕیشی ئەوانەی ..
لەسەرگردێ ..
لەبن گردێ ..
ئەبنە جاش و ..خۆفرۆش و ..
زۆڵە کوردێ .