زاری كرمانجی كۆڕێك بۆ ئازاد جندیانی له سۆران ساز ده‌كات
سبه‌ی ئازاد جندیانی سیاسه‌تمه‌داری كورد كۆڕێك له شاری سۆران سازده‌كات و تیایدا باسی ترس له كورد ده‌كات .
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی دەزگای زاری كرمانجی بۆ رۆشنبیری و راگەیاندن كاتژمێر (6)ی ئێواره‌ی سبه‌ی شه‌ممه(22-7-2017) ده‌زگاكه كۆڕێك بۆ سیاسەتمەدار و رۆشنبیری كورد، ئازاد جندیانی ساز دەكات، كۆڕه‌كه له‌ژێر ناونیشانی (فۆبیای كورد)ده‌بێت و له هۆڵی ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاری سۆران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.