گوته‌بێژی كۆشكی سپی ده‌ستی له‌كار كێشانده‌وه‌

ئه‌مرۆ 21ی 7ی 2017 میدیاكانی ئامریكا بڵاویان كرده‌وه‌، شۆن سپایسه‌ر گوته‌بێژی فه‌رمی كۆشكه‌ی سپی، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.

 

سه‌رچاوه‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا هۆكاره‌كه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن” شۆن سپایسه‌ر گوته‌بێژی فه‌رمیی كۆشكی سپی ده‌ستی له‌ پۆسته‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌شیان بۆ هۆی ناكۆكی نێوان و سپایسه‌ر و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌.

له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی ناكۆكی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌و گوته‌بێژی میدیاكانی ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كه‌ن” ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌و دووانه‌ له‌سه‌ر دیاریكردنی ئانتۆنی سکاراموکسی بووه‌ وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆشكی سپی.

Back to top button