عه‌سكه‌ری: ریفراندۆم له كه‌ركوك ده‌كه‌ین به‌غدا رازی بێت یا خود ناڕازی ئه‌وه خواستی ئێمه‌یه
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له شاری كه‌ركوك و ده‌ووروبه‌ری، رایده‌گه‌ێنێت” به‌غدا رازی بێت یاخود نا ئێمه ریفراندۆم له كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی حه‌ق و مافی ئێمه‌یه و بڕیار له چاره‌نووسی خۆمان له ریفراندۆم ده‌ده‌ین.
(ئەحمەد عەسكەری) ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لەمیانەی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك رایگەیاندووە” بەغدا هیچ بەندێكی مادەی (140) ی جێبەجێنەكردووە، بۆیە هاوڵاتیانی شارەكەی مافی خۆیان راپرسی بكەن بۆ مانەوە یان چوونە پاڵ هەرێمی كوردستان، هه‌روه‌ها حكومەتی عێراقی ناتوانێت ڕێگری بكات لەبەڕێوەچوونی راپرسی لەشاری كەركوك، ئەوەش بەهۆی خواستی هاوڵاتیانی شارەكەیە كە بەئارەزووی خۆیان بڕیار لەبارەی چارەنووسی خۆیان دەدەن.
لەبارەی هەڵوێستی توركمان و عەرەبەكانی شاری كەركوك، عەسكەری ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه”كه ئەوان بەسەر دوو ئاڕاستە دابەش بوونە، لەگەڵ هەرێم و مانەوە له‌گه‌ڵ بەغدان، به‌ڵام ئێمه وه‌كو كورد سه‌رجه‌ممان له‌گه‌ڵ ریفراندۆمین و ئه‌وه خواستی ئێمه‌یه.