ئه‌مڕۆ لیڤه‌رپول یاری كۆتایی به‌رامبه‌ر به‌ لیسته‌ر سیتی ئه‌نجام ده‌دات

لەمیانی یارییەكانی پاڵەوانیەتی دۆستانەی خولی ئینگلیزی لە ئاسیا كە لە هۆنك گۆنگ ئەنجامدرا ، یانەی لیڤەرپوول گەیشتە یاری كۆتایی و بریارە ئەمرۆ یارییەكەی خۆی ئەنجامبدات و رووبه‌ڕووی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی هاوشاری ده‌بێته‌وه‌.

له‌ پاڵه‌وانیه‌تی دۆستانه‌ی خولی ئینگلیزی له‌ ئاسیا، چوار یانه‌ی ئینگلیزی به‌شدار بوون كه‌ پێكهاتبوون له‌  یانه‌كانی (لیڤەرپوول و لیستەر سیتی و وێست برۆمیچ و كریستال پالاس)، له‌ قۆناغی یەكەمدا لیڤەرپوول بە ئەنجامی (2 – 0) لە یانەی كریستال پالاسی بردەوە ، لەیارییەكی دیكەش یانەی لیستەر سیتی بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە خاڵی سزا لە وێست برۆمیچی بردەوە، هه‌ردوو یانه‌ گه‌یشتنه‌ یاری كۆتایی جامه‌كه‌ و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ یاری كۆتایی (لیڤه‌رپول و لیسته‌ر سیتی) رووبه‌ڕووی یه‌كببنه‌وه‌ و یاری كۆتایی ئه‌ندامبده‌ن بۆ بوون به‌ پاڵه‌وانی جامه‌كه‌، له‌ كاتژمێر (3:30) به‌ كاتی هه‌ولێری پایته‌خت.

Back to top button