ئه‌م ساڵ بۆ ریال مه‌درید ساڵێكی سه‌خت و دژوار ده‌بێت

یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، تیروپشكی خولی ئیسپانی بۆ سالی (2017-2018) راكێشا و ریال مه‌دردی بێ شانسترین یانه‌ی خوله‌كه‌ بوو به‌ ئه‌نجامدانی 8 یاری ئاگرین له‌سه‌ر یه‌ك له‌ كۆتای خوله‌كه‌.

به‌پێی تیرووپشكه‌كه‌ له‌یارى ده‌ست پێكدا یانه‌ى ریال مه‌دریدى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردوو روبه‌رووى یانه‌ى دیبه‌رتیڤۆ لاكه‌رۆنیا ده‌بێته‌وه‌ له‌ (20)ئابى داهاتوو،به‌پێی خشته‌كه‌ش یانه‌ى ریال مه‌درید له‌ كۆتا وه‌رزى خولى لالیگا هه‌شت یارى ئاگرین ئه‌نجام ده‌دات، كه‌ شاره‌زایانی بواری وه‌رزش پێشبینی ده‌كه‌ن كه‌ ریال مه‌درید له‌ ئه‌ركێكی زۆر قورسدا بێت و ركابه‌رییه‌كانی لالیگا هێنده‌ی تر سه‌ختتر ببێت.
یارییه‌ ئاگرینه‌كانی ریال مه‌درید بریتین له‌:-

ریال مه‌درید× ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید
مه‌له‌گه‌ × ریال مه‌درید
ریال مه‌درید × ئه‌تله‌تیك بلباو
ئیشبیلیه‌ × ریال مه‌درید
ریال مه‌درید× لیگانیس
به‌رشلۆنه‌ × ریال مه‌درید
ریال مه‌درید × سه‌لتافیگۆ
له‌كۆتا یاری وه‌رزدا ده‌بێته‌ میوانى ڤیاریال له‌ (20-5-2018).

Back to top button