یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ كۆده‌بنه‌وه له سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه
ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به وه‌فدێك سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كات و له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ر گفتوگۆ ده‌كه‌ن له سه‌روی هه‌موویانه‌وه كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ریفراندۆم.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كه‌ن و كۆده‌بنه‌وه،کۆبوونەوەكهش پاش ئەوە دێت، کە پارتى دیموكراتی كوردستان نه‌رمی زۆر نواندووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یهكڕزی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم تێك نه‌چێت ئاماده‌یه به بێ مه‌رج په‌رله‌مانی كوردستان كارابكاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی به گۆرانه‌وه كردووه، گۆرانیش به ئه‌رێنی وه‌ڵامی پارتی داوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ستافی نوێی سه‌ركردایه‌تی گۆڕان هه‌ڵبژێردرێت پاشلن له‌گه‌ڵ پارتی كۆببنه‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.