گه‌ر نه‌تزانیوه‌ بیزانه‌.. بۆچی هه‌نگ له‌ كاتی پێوه‌دانی مرۆڤ راسته‌وخۆ ده‌مرێت؟

هه‌نگ باڵدارێكی پڕ به‌ سووده‌ و یه‌كێك له‌ خۆشترین خۆراكه‌كان له‌ سه‌ر رووی زه‌وی به‌رهه‌م ده‌هێنێت له‌ شیله‌ی گوڵ ئه‌ویش هه‌نگوینه‌، به‌ڵام هه‌نگ له‌ كاتی پێوه‌دانی به‌ مرۆڤه‌وه‌ راسته‌وخۆ ده‌مرێت، له‌یه‌ر ئه‌وه‌ی ئەو شانە درێژبووەوەیەی نێوان چزووەكە و هەنگەكە، بریتیە لە شانەی هەناویی ڕیخۆڵەكانی هەنگەكە، كە هەركات بێتە دەرەوە هەنگەكە دەمرێت.
دوای ئەوەی هەنگ به‌ مرۆڤه‌وه‌ دەدات خۆی دەمرێت، چونكه‌ کاتێک هەنگ بە مرۆڤەوە دەدات چزووەکەی دەلکێت بە پێستی مرۆڤەکەوە و لێ نابێتەوە و بە هۆیەوە کاتێک هەنگەکە دەیەوێت دوور بکەوێتەوە چزووەکەی هەر دەمێنێتەوە بە پێستی مرۆڤەکەوە و بە هۆیەوە ناو سکی هەنگەکە هەمووی دێتە دەرەوە و ده‌مرێت
Back to top button