چاودێرێكی سیاسی عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و كورد بڕیاری خۆی داوه كه سه‌ربه‌خۆ بێت
چاودێرێكی سیاسی پێی وایه له ماوه‌ی داهاتوو عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ جێ بهجێنهكردنی ده‌ستووری عێراق.
(دژوار فایەق) چاودێری سیاسى و سیاسته‌وان رایگه‌یاندوه”عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و پارچه پارچه ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق خۆی له‌سه‌ر ئه‌ساسی ده‌ستور دروست بووه، كه چی نهدهستوور جێ به‌جێ ده‌كرێت وه ناكریشی پێ ده‌كرێت، به درێژای مێژووش حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق زولم و سته‌م له گه‌لی كوردستان ده‌كن تا ئێستاش به‌رده‌وامن، ئیمه وامان ده‌زانی پاش كۆتا هاتنی رژێمی به‌عس و روخانی حكومه‌تی صه‌دام ئیدی هه‌موومان پیكه‌وه له عێراق به شه‌ریكی و هاوبه‌شی ده‌ژین كه‌چی رێك پێچه‌وانه‌كه‌ی ردووست بوو، خه‌ڵكی ناوچه ئیدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش واتا كه‌ركوك جه‌له‌ولا و خانه‌قین و شنگال و شوێنه‌كانی تر پێیان وابو به جی بهجێكدرنی ماده‌ی140ی ده‌ستور كێشه‌یان نامێنێت، ئێستا نه‌ك جێ به‌جێ نه‌كراوه به‌ڵكو شتێك نه‌ماوه به ناوی ماده‌ی 140 و ده‌ستور، چونكه نایانه‌وێ به‌هیچ جۆرێ كاری پێ بكه‌ن.
فایه‌ف زیارت گوتویه‌تی” له ئێستا باشترین رێگا و چاره‌سه‌ر بریتیه له كۆتایهاتن به‌م كێشانه له رێگای ریفراندۆمه‌وه و پیویسته ئه‌و ناوچانه له‌كاتی ریفراندۆم خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیاریبكه‌ن و به به‌ڵێ وه‌ڵامی سه‌د ساله‌ی غه‌در و خراپییه‌كانی حكومه‌ته‌كانی عێراق بده‌نه‌وه، بۆیه باشترین رێگەی ئاشتی و یاسایی و سەردەمیانەیە خەڵکەکە خۆی بڕیاری خۆی بدات له رێگای ریفراندۆمه‌وه، بۆیه ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه عێراق لەسەر بنەمای دەستوور پێکھاتووە و بەجێبەجێنەکردنی دەستووریش ئه‌وا عێراق ھەڵدەوەشێتەوە، خۆ ھەرێمی کوردستانیش داوای شتێکی نەکردووە لەدەرەوەی دەستووربێت یانیش پێچەوانەی دەستووربێت.