واشنتۆن: هاوکارییەکان کۆتایی هات

 
له ماوەی ڕابردوو میدیا جیهانیەکان بڵاویان کردەوە کە ئەمریکا بە نهێنی بڕیاری ڕاگرتنی هاوکاڕیەکانی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوە بەمەبەستی ڕازی کردنی ڕووسیا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی دوو لایەنە لە سوریا.
 
لە ئێستادا و بە ئاشکرا واشنتۆن ئەوەی پشت ڕاست کردەوەو لە زاری ژەنڕاڵ تۆنی تۆماس بەرپرسی هێزە تایبەتەکان بە ئاشکڕا ڕایگەیاند ئەو هەنگاوە پەیوەندی بە پلانی سەربازی ئەمریکاو سی ئای ئەی هەیە نەک تەنازولکردن بۆ ڕووسیا.
 
چاودێرانی ڕەوشی سوریا پێیان وایە ئەم هەنگاوەی ئەمریکا کاریگەری لەسەر بەرەکانی جەنگ لە باشوری ئەو وڵاتە دەبێت و هەریەک لە ڕوسیاو ئەمریکا دەیانەوێت جەنگ لەو وڵاتە کۆتایی بێت چونکە زۆر لە ئامانجەکانیان وەدەست خستووە.
Back to top button