باڵیۆزى عێراق له ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه رزگاركه‌ری عێراقه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/07/435345465.jpg)
“فه‌رهاد یاسین ” بالیۆزى عێراق له ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ” پێشمه‌رگه به‌شێكى بنه‌ڕه‌تى بووه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى دژى داعش ئه‌نجامدرا ، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بووایه عێراق له ڕه‌وشێكى خراپتر ده‌بوو له شه‌ڕى داعش و ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه به ده‌ست نه‌ده‌هات ئه‌گه‌ر هه‌موو هێزه عێراقیه‌كان و پێشمه‌رگه ده‌یان قوربانیان له پێناویدا نه‌به‌خشیایه “.
سه‌باره‌ت به ئۆپراسیۆنى ئازادكردنه‌وه‌ى شارى موسڵ بالیۆزى عێراق ده‌شلێت ” ئۆپراسیۆنى ئازادكردنه‌وه‌ى شارى موسڵ به هێرشى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكردو دواتر هێزه عێراقیه‌كان قۆناغ به قۆناغ شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرده‌وه “.