كۆمپانیاى نیڤا بریكارى سه‌ره‌كى كۆمپانیاى فۆرد داخرا
كۆمپانیاى نیڤا بریكارى سه‌ره‌كى كۆمپانیاى فۆرد له عێراق ، دواى (10) ساڵ كاركردن داخرا ، ئه‌وه‌ش به هۆى ئه‌وه‌ى كێشه‌ى بۆ هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانى ئوتۆمبیلى فۆرد له كوردستان دروستكردووه و كۆمپانیاكه‌ش هۆكارى داخستنى بۆ گۆرانى سیاسه‌تى فۆرد ده‌گه‌ڕێنێته‌وه .
نیڤا یه‌كێكه له كۆمپانیاكانى فاروق گروپ كه ( فاروق مه‌لا مسته‌فا ) خاوه‌نى ( 65% ) پشكهكانیهتى و له (35 % ) پشكه‌كانى سه‌رمایه‌دارێكى ئوردونى خاوه‌نێتى ، له ساڵى (2007) بریكارى سه‌ره‌كى كۆمپانیاى فۆردو لینكۆڵن بووه له عێراق و بنكه‌ى سه‌ره‌كى له شاره‌كانى (هه‌ولێرو سلیمانى و دهۆك و به‌غدادو به‌سره ) هه‌بووه .
داخستنى كۆمپانیاى نیڤا له كاتێكدایه هه‌زاران ئوتۆمبیلى فۆرد له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق هه‌ن و نزیكه‌ى دوومانگیشه كێشه‌ى خزمه‌تگوزارى بۆ خاوه‌نى ئه‌و ئوتۆمبیلانه دروست بووه ، هه‌ریه‌كێك له‌و ئوتۆمبیلانه سێ ساڵ گه‌ره‌نتى و خزمه‌تگوزاریان له‌گه‌ڵدا بووه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش كۆمپانیاى نیڤا به‌شى خزمه‌تگوزارى و چاككردنه‌وه‌ى هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌ركى كڕیار كیچشهى ئوتۆمبیله‌كان چاره‌سه‌ر كراون ، له ئێستادا هیچ كام له‌م خزمه‌تگوزاریانه له‌به‌رده‌ستدا نین .