پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گۆڕان به‌ جیا كۆده‌بێته‌وه‌

 
به‌ پێى زانیارییه‌كانى خواكوڕك بڕیاره‌ پارتى دیموكراتى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ ئاستى باڵادا پێش ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكى سیاسى كۆبنه‌وه‌و یه‌كێك له‌و پرسانه‌یش پرسى ڕیفراندۆم و پرسى گه‌رانه‌وه‌ى وه‌زیره‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌ بۆ ناو حكومه‌تى هه‌رێم”.
 
له‌باره‌ى چۆنیه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى وه‌زیره‌كانى گۆران بۆ ناو حكومه‌ت ڕێكه‌وتنى (19) خاڵى نێوان پارتى و گۆران ده‌ستكارى ده‌كرێت ،چونكه‌ هاوكێشه‌كان گۆڕاون و ڕێكارى بۆ ڕێكه‌وتنێكى نوێ ده‌كرێت ، هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ى كه‌ بوونه‌ته‌ كێشه‌ له‌ نێوان پارتى دیموكراتى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆران به‌ ووردى گفتوگۆو ڕێكه‌وتنى سیاسى نوێیان له‌سه‌ر ده‌كرێت”.
 
بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌ كۆبونه‌وه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئه‌نجام بدرێت و به‌رپرسانى هه‌ردوو حزب به‌ ۆبونه‌وه‌ى چاره‌نووسساز و یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ ناوى ده‌به‌ن “.
 
“ئاراس حه‌سۆ میرخان ” ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایگه‌یاند ” كۆبونه‌وه‌كه‌ زۆر گرنگ و چاره‌نوساز ده‌بێت ، به‌تایبه‌ت پرسى ریفراندۆم و دروستكردنى كۆمیته‌كان و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا زۆر شت یه‌كلا ده‌بێته‌وه‌ ، چونكه‌ كاته‌كه‌ دره‌نگه‌ “.
 
پێشتریش “مه‌لابه‌ختیار ” لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندبوو ” هه‌فته‌ى ئاینده‌ ، كۆبونه‌وه‌كان به‌ ئاراسته‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو ده‌ڕۆن “.
Back to top button