پارتی ته‌نها ده‌یه‌وێت بیانووه‌كانی گۆڕان ببڕێت مه‌گه‌رنا باش ئه‌زانێت دژی ریفراندۆمه‌

له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی چه‌ند به‌رپرسێكی گۆڕان ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی پارتی ده‌لێت، كوردستانیان بۆ ریفراندۆم پێویستیان به‌ گۆڕان نیه‌، چونكه‌ ریفراندۆم واتا راسته‌وخۆ راده‌ربرینی میلله‌ت له‌ پرسێكی چاره‌نووس ساز، پێویست به‌وه‌ ناكات حزب رێگا به‌كوردستانیان پێشان بدات له‌وه‌ كه‌ كۆیله‌ی داگیركار بێت یان ئازادیخواز و سه‌ربه‌خۆ خواز بێت”.

جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی گۆڕان له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، پارتی ده‌یه‌وێت گۆڕان راكێشێته‌ ناو گه‌مه‌ی ریفراندۆم، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكیش ده‌لێت، پارتی ته‌نها ده‌یه‌وێت بیانووه‌كانی گۆڕان ببڕێت مه‌گه‌ر نا باش ده‌زانێت گۆڕان دژی ریفراندۆمه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، سنوری لۆكاڵی سلێمانی تێپه‌ر ناكات، خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كورد هێشتا له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا هیچ شوێنێكی نیه‌”.

حه‌یات مه‌جید ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له‌ سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی لێدوانێكی جێگیری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی گۆڕان، به‌خواكوڕكی راگه‌یاندکوردستان بۆ ڕیفراندۆم، پێویستی بە گۆڕان نییه‌ و ده‌شلێـ”حاڵی گۆڕان بۆیە خۆشە، خەڵکانی وەک ئەو کەسە دەمڕاست و ڕاوێژکاریەتی، لەکاتێکدا بەدوور نەزانراوە و نازاندرێ کە گۆڕان دژی ڕیفراندۆمە، ئەوەشی دووپات کردەوە: ”دڵنیا بن کوردستانییان بۆ ڕیفراندۆم پێویستییان بە گۆڕان و ڕای ئەوان نابێ، پێویستیشیان بەم سیاسەتەی گۆڕان نییە و ئەم ئیرادەیە بە دەنگی(بەڵێ) بە ھەموو دونیا دەگەیەنرێ و هه‌روه‌ها گوتیشی پره‌نسیپی ریفراندۆم به‌ئامانج گرتنی رای خه‌ڵكه‌، بۆیه‌ خه‌ڵك هۆشیاره‌ و پێویستی به‌رێنمای حزب نیه‌ تا دژی مافی چاره‌نووسی خۆی بێت، بریار له‌ چاره‌نووسی هه‌تا هه‌تای خۆی نه‌دات”.

Back to top button