سه‌رۆكی حزبێكی كوردستانی ئێران: به‌ڵگه‌م پێه‌ عه‌لی باپیر پیاوی قه‌رارگه‌ی ره‌مه‌زانه‌

حسێن یه‌زدانپه‌نا جێگیری سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هێزه‌كانی پارتی ئازادی له‌ دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردستان تیڤی، له‌باره‌ی دژایه‌تی گۆڕان و كۆمه‌ڵ بۆ پرۆسه‌ی ریفراندۆم،  پێی وایه‌ بۆچوونی جیاواز له‌ نێوان ئه‌و دوو حزبه‌ هه‌یه‌ و ده‌لێت، گۆڕان بۆچوونی جیاوازی هه‌یه‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵ حزبێكی كوردی نیه‌ و عه‌لی باپیریش پیاوی قه‌رارگه‌ی ره‌مه‌زانه‌، ده‌لێت ئه‌و كاته‌ی عه‌لی باپیر یه‌كرێزی هێزه‌كانی كوردستانی جێهێشت، له‌باره‌ی ریفراندۆم ڤیدیۆم پێیه‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ قه‌رارگه‌ی ره‌مه‌زان، ئه‌گه‌ر عه‌لی باپیر ده‌لێت وانیه‌ با من بڵاوی بكه‌مه‌وه‌”.

حسێن یه‌زدانپه‌نا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادی كه‌ له‌ئێستادا له‌به‌ره‌كانی جه‌نگه‌ له‌نزیك كه‌ركووك، ده‌لێت من كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ك حزبێكی كوردی نابینم و ئه‌وان گروپێكی ئاینین، و ده‌لێـ”كاتی خۆی له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراق و ئێراندا له‌شكری هه‌مزه‌ بوون، قه‌رارگه‌ی ره‌مه‌زان ئه‌وانه‌ی رێكخست، وه‌ ئێستاش سیاسه‌ته‌كانیان ئیمتیدادی ئه‌وه‌یه‌، با مامۆستا عه‌لی باپیر گوێی لێ بێت، ده‌لێت دیاره‌ من ڤیدیۆی عه‌لی باپیرم هه‌یه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ریفراندۆمی به‌جێ هێشت، چووه‌ بۆ كرمه‌شان كه‌ چوته‌ حزمه‌تی براده‌رانی قه‌رارگه‌ی ره‌مه‌زان، وه‌ شێوازی دانیشتنێكی ئه‌مرپێكراوه‌، له‌وێ دانیشتووه‌، ده‌لێ” من ئه‌و ڤیدیۆیه‌م لایه‌ ئه‌گه‌ر پێی خۆش بوو ئه‌وه‌ بۆی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ و بۆیه‌ من له‌سه‌ر ریفراندۆم قسه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نیه‌”.

له‌باره‌ی گۆڕانیش حسێن یه‌زدانپه‌نا ده‌شلێـ” گۆڕان حزبێكی سیاسی و یاسایی و رێگه‌ پێدراون، وه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێزی له‌ بوونیان گرتووه‌، ئه‌گه‌ر له‌من بپرسرێت چی بكه‌ین، له‌و هه‌ڵومه‌رجه‌دا، بۆ به‌دی هێنانی رێزه‌كانی یه‌كێتی و یه‌كده‌نگی ئه‌و میلله‌ته‌ بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ئه‌وه‌ من بێ هیچ مه‌رجێگ یوسف محه‌مه‌د ده‌گه‌رێنمه‌وه‌ و هه‌رچی ئیمتیازی پۆست و پله‌ ده‌ده‌م به‌گۆڕان به‌یه‌ك مه‌رج، ئه‌ویش پشگیری ریفراندۆم بكه‌ن و په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه‌”.

 

https://www.youtube.com/watch?v=-w13g7MDZ8Q

Back to top button