مه‌رجی سلێمانی بوونی رێكخه‌ر و خه‌ونی دابه‌شكردنی سلێمانی رێبازی سیاسی نه‌وشێروان بوو
پاش مردنی نه‌وشێروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی گۆڕان، ئه‌م حزبه له‌ئێستادا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه رێكخه‌ری گشتی گۆڕان هه‌لبژێرێت، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له‌ژێر چاودێری چیا نه‌وشێروان مسته‌فا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌پێی دواین زانیاری كه ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه مه‌رجی بوون به‌رێكخه‌ری گشتی گۆڕان، كه مه‌رجێكی لۆكاڵی بوونی حزبه‌كه‌یه، پێناسه‌ی گۆڕان به حزبی سلێمانی ده‌كات، بریتیه له‌وه كه ده‌بێت رێكخه‌ری گشتی گۆڕان خه‌ڵكی ناو شاری سلێمانی بێت، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كه له‌میدیاكان بڵاو كرایه‌وه له‌ئێستادا مه‌رجه‌كه وه‌ك خاڵێك بۆ رێكخه‌ر هه‌ڵگیراوه به‌ڵام له هه‌ڵسه‌نگاندنی كاندید دا رۆڵی یهكڵاكهرهوهی هه‌یه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، مه‌رجی رێكخه‌ری گشتی گۆڕان كه بۆ كاندیده‌كان دیاری كراوه، ده‌بێت خه‌ڵكی سلێمانی بێت، له‌لایان لێژنه‌یه‌ك كه چیای كوری نه‌وشێروان مسته‌فای تێدایه، دیاری كراوه، به‌ڵام وه‌ك خاڵ له خاڵه‌كانی خۆكاندید كردن دانه‌نراوه، ده‌لێـ” له‌چوارچێوه‌ی رێبازی سیاسی نه‌وشێروان مسته‌فادا، مه‌رجه‌كه دیاری كراوه، چونكه پێشتر ئه‌م خاڵه گفتوگۆی زۆری دروست كردبوو له‌ناو گۆڕاندا، بۆچوونه‌كانیش به‌و ئاراسته‌یه بوون كه گۆڕان ببێته حزبی ناو شاری سلێمانی و سنوری رێكخه‌ری گشتی گۆڕانیش سلێمانی بوون بێت”.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، چاودێرانی سیاسی پێان وایه ئه‌و مه‌رجه رێك ده‌سنیشانی رێبازی نه‌وشێروان مسته‌فا ده‌كات، كه له‌ناو زۆنی سه‌وزیش نه‌وشێروان مسته‌فا باوه‌ری به دابه‌شكردنی سلێمانی هه‌بوو، له سنوری پارێگایهكهی، نه‌وشێروان باوه‌ری به‌وه هه‌بوو كه سلێمانی دابه‌ش بكرێت، سنوری سلێمانی واتا سنوری سه‌نته‌ری سلێمانی له سنوری جوگرافیایی پارێزگایی سلێمانی جیابكرێته‌وه”.
هه‌روه‌ها چاودێران پێان وایه، ئه‌م مه‌رجه بێ ئه‌وه‌ی گۆڕان بیه‌وێت یان نا رێبازی سیاسی نه‌وشێروان مسته‌فا له‌و ئاوازه سیاسیه دایه، كه ته‌نها ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی بهمخاتهب وه‌رده‌گرێت و بۆچوونی زاڵیش به‌سه‌ر رێبازی سیاسی نه‌وشێروان دا زاڵ هه‌بوو كه دروست كردنی گۆڕانیش بۆ ئه‌و ئامانجه بوو كه سه‌نته‌ری شاری سلێمانی له سنوری جوگرافیای پارێزگاكه جیا بكاته‌وه”.
پێشتر چه‌ندین جار له شه‌ڕی میدیای نێوان یه‌كێتی و گۆڕاندا، ئه‌وه خراوه‌ته روو كه نه‌وشێروان له‌هه‌وڵی ئه‌وه دایه، سنوری پارێزگای سلێمانی دابه‌ش بكات و سه‌نته‌ری شاری سلێمانی له سنوری جوگرافیای پارێزگای سلێمانی جیا بكاته‌وه، له‌ئێستاشدا له‌مه‌رجه‌كانی رێكخه‌ری گشتی گۆڕاندا بوونی ئه‌و خه‌ونه وه‌ك رێبازی سیاسی پێشان ده‌درێت، كه گۆڕان به‌ئاراسته‌ی دابه‌شكاری سنوری پارێزگای سلێمانیه”.