زانكۆى سنندج له هه‌رێمى كوردستان داخرا
“د. نه‌زاكه‌ت حسێن ” رێكخه‌رى په‌یوه‌ندییه زانستیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران ڕایگه‌یاند ” زانكۆى ئازادى ئیسلامى سنه (سنندج) له لیستى زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان لابراوه‌و و له‌و هه‌وڵانه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌یانن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن جۆر‌و ستایلى زانكۆكان “.
هه‌روه‌ها ” د.نه‌زاكه‌ت حسێن ” ڕاشیگه‌یاند ” به‌رده‌وام به‌دواداچوون و پێداچونه‌وه هه‌یه بۆ كوالێتى و هه‌ڵسه‌نگاندنى جۆر‌و ستایلى خوێندن له‌و زانكۆیانه‌ى كه وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا متمانه‌ى پێكردوون و پێویسته خوێندكاران به‌مه‌به‌ستى خوێندن له زانكۆكانى بیانى پێشتر سه‌ردانى وه‌زاره‌تى خویندنى باڵا بكه‌ن تا دڵنیا بن له ڕه‌زامه‌ندى و متمانه‌ى زانكۆكه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه “.
ڕۆژى 20ى 7ى 2017 وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند ” زانكۆى ئازاد له سنه له لایه‌ن ئه‌وان باوه‌ڕپێكراو نییه كار به بڕوانامه‌كانیان ناكرێت و داواش ده‌كه‌ین هیچ كه‌سێك سه‌ردانى ئه‌و زانكۆیه نه‌كات به مه‌به‌ستى خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا “.