د.مه‌حمود عوسمان : كوردستان بڕیار له چاره‌نوسى خۆى ده‌دات
“د.مه‌حمود عوسمان ” سیاسهتمهدارو ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت ” له دیباجه‌ى ده‌ستورى عێراق دا هاتووه ، پاراستن و جێبه‌جێ كردنى ئه‌م ده‌ستووره زامنى مانه‌وه‌ى عێراقه ، ئئ خۆ عێراق ده‌ستورى جێبه‌جێ نه‌كرد ،مادام ده‌ستور جێبه‌جێ نه‌كرا ، ئه‌وه هه‌ر پێكهاته‌یه‌كى عێراق مافى خۆیه‌تى بریار له چاره‌نوسى خۆى بدات ، ده‌ستور ڕێگه‌ى داوه هه‌رێمى كوردستان دواى جێبه‌جێ نه‌كردنى بڕیار له چاره‌نوسى خۆى بدات “.
هه‌روه‌ها “دمهحمود عوسمان ” ده‌شلێت ” ڕیفراندۆم په‌یوه‌ندى به نێوخۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه وپه‌یوه‌سته به هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان هیچ په‌یوه‌ندى به عێراقه‌وه نییه و ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌موومان كۆك بین له‌سه‌ر ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆى كوردستان ، هه‌ڕه‌شه‌كانى به‌غداش كاریگه‌رى ئه‌وتۆیان نابێت، عیراق ده‌توانێت كێشه‌مان بۆ دروست بكات ، به‌ڵام ناتوانێت ڕێگریمان لێ بكات ، جارێ له هه‌رێمى كوردستان هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم “.