عه‌دنان عوسمان به نیازه خۆى بۆ ڕیكخه‌رى گشتى كاندید بكات
25ى 7ى 2017 ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆران و پێنج كه‌سى تر وه‌ك ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌راندن هه‌ڵده‌بژێردرێن ، خانه‌ى ڕاپه‌راندن به ڕێكخه‌رى گشتى یه‌وه پێكهاتوون له حه‌وت كه‌س ، ئه‌مرۆَ (د. ڕه‌وف عوسمان ) بوو به سه‌رۆكى جڤاتى گشتى و ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌راندن ، هه‌ریه‌ك له (عوسمانى حاجى مه‌حمود –ئاسۆ ره‌حیم – دلیر عبدالره‌زاق – ئاسۆ مه‌حمود ) فۆڕمى خۆكاندیدكردنیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌و بۆ ژورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆران ، هاوكات پۆستى ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ (عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ) یه‌كلایی بووته‌وه ، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ( قادرى حاجى عه‌لى ) بڕیاریدا خۆى كاندید نه‌كات و له پرۆسه‌كه كشایه‌وه .
به‌پێى زانیارییه‌كانى خواكوڕك “عه‌دنان عوسمان ” هه‌ڵسوڕاوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به نیازه خۆى بۆ پۆستى ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كاندید بكات ، دواى ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له ئاستى باڵادا بوون به دوو به‌ش و دوو ئاراسته‌ى جیاواز هه‌ریه‌كه له ( عومه‌رى سه‌ید عه‌لى و قادرى حاجى عه‌لى ) وه‌كو دوو ئاراسته‌ى ناكۆك ده‌ركه‌وتن ، دواى كشانه‌وه‌ى قادرى حاجى عه‌لى كه عوسمانى حاجى مه‌حمود پاڵپشتیه‌تى و سه‌ربه‌یه‌ك ئاراسته‌ن ، ئێستا كیبَركێ له‌سه‌ر ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنه ، هه‌ریه‌ك له ( قادرى حاجى عه‌لى و عوسمانى حاجى مه‌حمود ) زۆرینه‌یان مسۆگه‌ر كردووه .