ئازاد جندیانی: له‌هه‌ر چركه‌ساتێكدا به‌غدا ده‌بێته‌ ناوه‌ندی شه‌ڕی ئه‌هلی

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، 22ی 7ی 2017 له‌ میانی كۆڕێكی دا له‌ شارۆچكه‌ سۆران ئازاد جوندیانی رایگه‌یاند” پێشبینی دەکات عێراق لەبەردەم قۆناغێکی نوێی ململانێی شەڕی ئەهلیدا بێت و ئاماژەشی بە هۆکاری دژایەتیکردنی ڕیفراندۆم لەلایەن ئێران و وڵاتانی ناوچەکە دا، هه‌روه‌ها گوتیشی”کورد لە سەرەتاوە قەبوڵی نەبووە بەشێک بێت لە دەوڵەتی عێراق، بۆ ئەمەش چەندان شۆڕش و ڕاپەڕین و بزووتنەوەی جۆراوجۆر هەبوون. هەر لە سەرەتاوە پاشایەتی و کۆماری بەرامبەر ماف و خواستەکانی کورد هەڵوێستی توندی هەبووە، هەرچەندە لە سایەی بڕیاری کۆمەڵەی گەلاندا کورد کۆمەڵێک دەستکەوتی هاوشێوەی قسەکردن بە زمانی کوردی و چەند دەستکەوتێکی دیکەی هەبووە“.
 
هه‌روه‌ها ئازاد جندیانی سیاسه‌تمه‌دار و رۆناكبیر له‌ كۆڕه‌كه‌ی دا گوتیشی” کە ئێستا کورد کارکردنی لە پرسی سەربەخۆیی بە شێوەیەکی جددی دەست پێ کردووە، دووبارە ترس لە کورد لە هەر چوار وڵاتی داگیرکەری کوردستان دروست بووە. گوتیشی: ”ئەو وڵاتانە ئەو ڕاستییە باش تێدەگەن کە کورد وەک نەتەوە و کوردستانیش وەک نیشتمان لەوە تێپەڕیون کە بوونیان بسڕێتەوە، لانی کەم لە کوردستانی باشووردا، بۆیە ئێستا لە ئینکار و تواندنەوە، سیاسەتیان بۆ زەوتکردنی ماف و ئیرادەی سەربەخۆ گۆڕیوە، هه‌روه‌ها ،لەبارەی هەڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ئازاد جندیانی ڕوونی کردەوە: ”ئێران کە زۆر هەڕەشە دەکات و بووەتە کەواسووری بەر لەشکری ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی، بابەتی ڕیفراندۆم وەک بنەمایەکی نێودەوڵەتی هیچ پەیوەندی بە ئێران و سووریا و تورکیاوە نییە و بۆچی بەو توندییە دژی وەستاوەتەوە؟ ئەوەی ئێران و وڵاتانی دیکە دژی ڕیفراندۆم دەیکەن، عەیبەیەکی گەورەیە بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق، چونکە ئەوە دەستێوەردانێکی گەورەیە و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ڕوونی ئەوەی ڕاگەیاندووە کە ئەوە بابەتی عێراقە و بۆ ئەمەش دەچنە بەغدا و گفتوگۆ دەکەن“.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئازاد جندیانی بە توندی ڕەخنەی لە سەرۆکایەتییەکانی عێراق لەلایەک و سەرکردەی عەرەبە شیعەکان لە لایەکی دیکە گرت و ڕای گەیاند: ”حەکیم، مالیکی، عەبادی و (سەرۆک کۆمار لە خۆبێدەنگکردندا) باس لەوە دەکەن کە ڕیفراندۆم نادەستوورییە، بەڵام لە دەستێوەردانی وڵاتان خۆیان بێدەنگ دەکەن، بۆ ئەوەش پرسیارێک دێتە پێشەوە کە ئایا ئەو سێ سەرۆکایەتییەی عێراق شایستەی ئەوەیە دانوستانی لەگەڵدا بکرێت؟، هه‌روه‌ها ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ”بەغدا لەبەردەم قۆناغێکی خوێناویتری ململانێی شەڕی ئەهلی دایە و سوننەکان لەبەردەم هەڕەشەی گۆشەگیرکردن دان. لای هەندێک کەس و میدیا و لایەن لێدوانەکانی ئەمریکا و ئەورووپاش وەک هەڕەشە بانگەشەیان بۆ دەکرێت، لە کاتێکدا ئەوانە هەڕەشەی نین، بەڵام دەتوانن لە بێهیوا کردنی کورددا ڕۆڵ بگێڕن. ئەوان پلانی (A) و پلانی (B)یان هەیە، پلانی یەکەمیان هێشتنەوەی ناوچەکەیە وەک خۆی، پلانی دووەم لە حاڵەتی گۆڕانکاریکردنی ناوچەکەیە“.
له‌ كۆتایش دا ئازاد جندیانی دووپاتیشی کردەوە کە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان هەنگاوێکی ”زۆر ستراتیژی و گرنگە“ لەو ڕووەی کە ئیدی کورد وەک 2005 نەک نابێتە بەشدارێکی کارا لە ڕێکخستنەوەی عێراق و سەرخستنی پلانی (A)ی ئەمریکا، بەڵکوو ”دەبێتە فاکتەری سەرنەکەوتنی ئەو پلانە و لە بەرامبەردا پلانی بی جێی دەگرێتەوە کە پلانی دابەشکردنی عێراقە“.
Back to top button