ئیحسان شێخ عه‌لى گاڵته به‌وانه ده‌كات كه ده‌لێن ئێران و توركیا دژی سه‌ربه‌خۆین
ئیحسان شێخ عه‌لى كوری رابه‌ری پێشووتری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، له راگه‌یاندراوێكدا، ده‌لێـ” زۆربەی وڵاتانی عەرەبی كاریگەر و وڵاتانی ئەوروپا سۆز و سیاسەتیان بەرامبەر گەلی كورد و مافە ڕەواكەی، گۆڕانكاریی بەسەردا ھاتووە. دەبینین زۆر بەوردیی پیلانگێڕیی دەكرێت لەسەر میللەتەكەمان و بە ھەر شێوەیەك بێت دەیانەوێ جارێكی تر دۆزی رەوای كورد، ئەوەی تاوەكو ئێستا پێی گەیشتووین، بەرەو دواوە بگەڕێننەوە”.
هه‌روه‌ها ئیحسان شێخ عه‌لى له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خواكوڕك نێردراوه، داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان ده‌كات، سازش بۆ یه‌كترى بكه‌ن. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه نابێ چاوەڕوان بكەین دوژمنانی میللەت بێن پاڵپشتییمان بكەن بۆ ئه‌وه‌ى دەوڵەتی كوردستان، دابمه‌زرێنین.
ئیحسان شێخ عه‌لى هه‌روه‌ها لهكۆتایشی دا دهنووسێـ” له‌و باره‌یه‌وه، داوا له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات، سازش بۆ یەكتر بكەن، چونكه ئه‌وه باشتر و گەورەییە لەوەی ببین بە مه‌قاشی بێگانە بۆ تێكدانی ناوماڵی كورد و لەبارچوونی دەستكەوتی نەتەوەیی، ماف ھەمیشە سەنراوە و ھەرگیز نەبەخشراوە، بۆیە نابێ چاوەڕوان بكەین دوژمنانی میللەت و دینمان بێن پاڵپشتیی ئێمە بكەن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان”.