بەڤیدیۆ..فەزیحەیەكی مالیكی ئاشكرا دەبێت هەر زیندانیەك دوو ملیاردینای وەرگرتووە
لە ماوەی خولی دووەمی سەرۆكایەتی نوری مالیكی لە عێراقدا, یاسایەك لە بەرژەوەندی چەند زیندانیەكی سیاسی دەرچووكە هەر زیندانیەك كە لە گرتووخانەی (رەفحا) دەستبەسەركرابێت, كە هەموو زیندانیەكان تەنها شیعەبوون, بڕی ملیارێك تا 4 ملیار دینار وەردەگرن. هاوكات پەرلەمانتارێك ئاشكرای دەكات، یەك خێزان كە پیاوەكە دوو ژنی هەبووە، نزیكەی 2 ملیار دیناریان بەسەر یەكەوە، وەرگرتووە.
پەرلەمانتار رەحیم دوڕاجی، لە هاوپەیمانی نیشتمانی (شیعەكان) ڕای گەیاند: ” یەكێك لە زیندانیكراوەكانی گرتووخانەی (ڕەفحا) دوو ژنی هەیە، لە یەكێكیانان 4 منداڵ و لەوی دیكە 5 منداڵی هەیە، مووچەی ئەو خێزانە مانگانە (21.615.000 بیست و یەك ملیۆن و شەش سەد و پانزە هەزار) دینارە، بەسەر یەكەوە هەموو مووچەكانی حەوت ساڵی بۆ خەرج كراوە”.
ڕوونیكردەوە،، كۆی ئەو مووچەیەی لە لایەن حكوومەتەوە پێیان دراوە، بریتییە لە (1.815.660.000 ملیارێك و هەشت سەد و پانزە ملیۆن و شەش سەد و شەست هەزار) دینار”.
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە كەمترین چەك بۆ خێزانەكانی حوكمدراوانی رەفحا خەرج كرابێت، بریتییە لە (یەك ملیار دینار) و بەرزترین چەكیش بریتی بووە لە (چوار ملیار دینار).
جێی باسكردنە، یاسای حوكمدراوانی ڕەفحا، حكوومەتی ڕابردوو بەسەرۆكایەتی نووری مالیكی ئامادەی كرد.
بەپێی یاساكە، هەركام لەوانەی یاساكە دەیگرێتەوە، ئەگەر ژنی دووەم یان سێیەم وچوارەمی هێنا، بۆ هەر خێزانێك مووچەیەكی زیادە دەدرێت، واتا تا ژنی زیاتر بهێنێت، مووچەكەی زیاتر دەبێت.
یاساكە ئەو عێراقییانە دەگرێتەوە، كە زیندانی سیاسی یان لە (ڕەفحا) دەستبەسەر كراون و هاوسەر و منداڵەكانیان بیانیین و لە سەردەمی حزبی بەعسدا زیندانی كراون.