فرمێسكی چاو ده‌بێته هۆی ده‌ردانی جۆره ماده‌یه‌كی كیمیایی له له‌شی مرۆڤ

وه‌ك ده‌زاندرێت چاو یه‌كێكه له ئه‌ندامه گرنگه‌كانی له‌شی مرۆڤ، كه به‌هۆی چاوه‌وه ده‌توانین هه‌موو دونیا ببینین و له جیهان تێرامێنین، و كار و باری رۆژانه‌ی خۆمان به بینایی چاوانمان به‌ڕێ بكه‌ین، بۆیه ده‌بێت ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت كه چاو یه‌كێكه له ئه‌ندامه ناسكه‌كانی له‌شی مرۆڤ كه له كه‌له‌ی سه‌ردایه، كه به سانایی تووشی نه‌خۆشی و زیان ده‌بێت، پێویسته زۆر وریایی بین.
له چه‌ندین توێژینه‌وه ده‌ركه‌وتووه” کە فرمێسکی چاوی مرۆڤ ماددەی کیمیایی تێدایە کە مێشک وەک شکاندنی ئازار دەردیدەدات لە مۆخەوە دەردەچێت،یەکێک لە سیفەتەکانی چاو دەردانی ئاوە، ئەو ئاوەش چەند جۆرێکە و هەندێکیان ڕەنگیان هەیە و هەندێکیان پەیوەندییان بە هەستەکانمانەوە هەیە چونکە چاو بەستراوە بە مێشکەوە و لەلایەن سەنتەرێکەوە ئەوەی لە دەرەوەی چاوەکەوە دەبینرێت دەگوازرێتەوە ناو ئەو سەنتەرەو ئەو سەنتەرەش دەست دەکات بە شیکردنەوەی خۆی و گەیاندنی ئەو زانیاریانە بۆ ناو خانەکانی مێشک.
ئایا دەزانیت ئەو فرمێسکەی کە لە کاتی گریاندا مرۆڤ دەریدەدات، دەبێتەهۆی لەناوبردنی ئەو ماددە کیمیاییە زیانبەخشانەی کە لەناو لەشدا کۆدەبێتەوە بەتایبەت ئەوانەی کە بەهۆی خەم و دڵەڕاوکێ و ناهاوسەنگی دەروونەوە تووش دەبن.