ئه‌و هۆكارانه‌ چین كه‌ زیان به‌ په‌رده‌ی گوێ ده‌گه‌ینن.؟

زۆر جار تووشبوون بە ئه‌نفله‌وه‌نزا و هەوكردنی گوێچكه‌كان دەبێتە هۆی تووشبوون بە ئازاری توندى گوێی، كه‌ ئەمەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی توانای چالاكیەكانی بیستن لاى مرۆڤ . هه‌روه‌ها چونە ناوەوەی ئاو بۆ ناو گوێ لەكاتی مەلەكردن یان خۆشتندا دەبێتە هۆی هەوكردنی پەردەی گوێ و تووشبوون بە ئازاری گوێچكەكان .

پزیشكانی ئه‌و بواره‌ رایده‌گه‌ینن” زۆر بەكارهێنانی سەماعە بۆ گوێگرتن لە گۆرانی، دەبێتە هۆی ئازاردانی پەردەی گوێ، سه‌ربارى ئه‌مه‌ش گۆڕانی پەستانی هەوا كاتێك مرۆڤ لە شوێنێك دەچێتە شوێنێكی دیكە، بەتایبەت كاتێك مرۆڤ گەشت دەكات بە فڕۆكە ، كاتی دابەزین لە فڕۆكە هەندێك جار هەست بە ئازاری گوێ دەكات ، كه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ سه‌ر تواناى بیستن دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ لە لێكۆڵینەوەیەكی‌ ئەمریكیدا ده‌ركه‌وتووه‌” كه‌ پەیوەندییەكی‌ ڕاستەوخۆ هەیە لەنێوان بەكارهێنانی‌ لۆكەی‌ پاككەرەوەی‌ گوێ‌ و دڕانی‌ پەردەی‌ گوێ‌، بەڵام زۆربەی‌ برینداربوونی‌ پەردەی‌ گوێ‌ بە لۆكەی‌ پاككەرەوەكە خۆی‌ چارەسەر دەبێت، پزیشكی سەرپەرشتیاری‌ لێكۆڵینەوەكە لە نەخۆشخانەی‌ (هنری‌ فۆرد) ئاماژەی‌ بەوەكرد، لۆكەی‌ پاككردنەوەی‌ گوێ‌ لەتوانایدا هەیە پەردەی‌ گوێ‌ بدڕێنێت، یاخود زیانی‌ زۆر بەگوێچكە بگەیەنێت، ئەو پزیشكە باسی‌ لەوەشكرد، كاتێك هەر كەسێك هەست بەبوونی‌ كەم بیستن یاخود ئازاری‌ گوێچكە بكات، پێویستە بەزووترین كات سەردانی‌ پزیشكی‌ تایبەتی‌ بكات.

Back to top button