هۆكاری شه‌ق شه‌ق بوونی پێ بزانه و چۆن خۆمانی لێ بپارێزین
زۆر جار مرۆڤ به ده‌ست ئازاری پێیه‌كانیه‌وه ده‌ناڵێنێت و زۆرێكیش له كاتی ئازاری پێیدا هه‌ست به‌وه ده‌كات كه پێیه‌كانی قڵیشاون و ره‌نگه ئه‌و قڵیشانه وا له مرۆڤ بكات كه نه‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌ك له سه‌ر پێیه‌كانی خۆی بڕوات.
لێره‌دا چه‌ند هۆكارێك ده‌خه‌ینه روو كه هۆكارن بۆ قڵیشانی پێ و پێویسته هه‌موومان به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.
1/که‌می ڤیتامینه‌کان و کانزا‌کان به‌تایبه‌تی زینک.
2/وه‌رزه‌کان کاریگه‌رییان هه‌یه به‌تایبه‌تی له هاویندا که زۆر گه‌رم ده‌بێت و ئاو له له‌شدا که‌م ده‌کات پێست وشک ده‌بێت و پێیه‌کان دهقلیشێن.
3/زۆرجار هه‌ندێک جۆری که‌ڕووه‌کان ده‌بنه هۆی هه‌وکردنی پێیه‌کان و شه‌ق شه‌ق بوونیان.
4/قه‌ڵه‌وی به هۆکارێک داده‌نرێت بۆ ئه‌مه چونکه کێشی جه‌سته ده‌که‌وێته سه‌ر پێیه‌کان و وا ده‌کات ته‌واو له‌سه‌ر زه‌وییه‌که جێگیر بێت و پێسته‌که‌ی وشک بێت.
5/بونی کێشه له خوێن و سوڕی خویندا.
6/زۆر جار تێکچونی هۆرمۆنه‌کان کاریگه‌رییان هه‌یه.
7/رۆشتن به پێی په‌تی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له شوێنێکی وشکدا.