ئایه ده‌زانی چاو له سه‌رووی ملیۆنێك ره‌نگ و گوێش 340 هه‌زار ده‌نگ و لوتیش به ملیۆنان بۆن لێكجیاده‌كاته‌وه.؟
وه‌ك ده‌زاندرێت لوتی مرۆڤ یه‌كێكه له به‌شه گرنگه‌كانی له‌شی مرۆڤ و مرۆڤ له رێگایه‌وه ده‌توانێت هه‌م بۆن لێك جودابكاتهوه هه‌میش هه‌ناسه بدات، بۆیه زانایان پێشتر له‌و باوه‌ڕه بوون كه مرۆڤ ده‌توانیت ته‌نها 10 هه‌زار بۆن له‌یه‌ك جیابكاته‌وه‌و توانای هه‌ستی بۆنكردنیان له‌خوار توانای بینین و بیستنه‌وه دانابوو به‌ڵام ئه‌م لێكۆڵینه‌وه نوێیه توانای بۆنكردن ده‌خاته پێش هه‌ردوو هه‌ستی ناوبراوه‌وه.
لێكۆڵه‌ران ئاماژه‌شیان به‌وه داوه كه هه‌ستی بۆنكردن په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی به هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤه‌وه هه‌یه، سه‌باره‌ت به توانای هه‌ردوو هه‌ستی بینین و بیستنیش، لێكۆڵه‌ران له‌و بڕوایه‌دان كه چاوی مرۆڤ ده‌توانێت چه‌ند ملیۆنێك ره‌نگ و گوێش ده‌توانێت 340 هه‌زار ده‌نگ له‌یه‌ك جیابكاته‌وه.