كچی سه‌رۆك كۆماری عێراق به توندی وه‌ڵامی وه‌فیق سامه‌ڕائی كۆنه به‌عسی ده‌داته‌وه له‌سه‌ر سه‌رۆك بارزانی و ریفراندۆم
(د.شيرين فواد مه‌عسوم) كچی سه‌رۆك كۆماری عێراق، له وه‌ڵامی (وه‌فیق سامه‌رائیدا) ده‌نوسێت” نووسینكه‌ت به رۆحێكی شۆڤێنی و خەست لە ڕق و بێئەدەبی بەرامبەر بە كورد و (سەرۆك بارزانی) داڕشتووە، دیسانەكە لەسەر پەتكی دووبەرەكی و براكوژی هەڵدەپەڕێت و سەیرتر ئەوەیە، كە زۆر دڵنیایە لە پێشبینییەكانی بۆ كوشتنی كورد بە دەستی كورد.
بەرانبەر بە ئەو پەیامە شەڕەنگێز و دوور لە ئەدەبەی کە (وەفیق سامەڕائی) لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووكدا دەربارەی پرسی ریفراندۆمی خەڵكی كوردستان و هەوڵەكانی (سەرۆك مه‌سعود بارزانی) بۆ سەربەخۆییی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە و ڕۆحی قینە و تۆڵەسەندنەوە لە نێوان عێراقییەكاندا دروست دەكات، (د. شیرین فوئاد مەعسووم) بە پەیامێك لە واڵی تایبەت به خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووكدا وەڵامی كۆنه به‌عسی ( وه‌فیق سامه‌ڕائی) ده‌داته‌وه و پێی ده‌ڵێت”ئیبلیس خەون بە بەهەشتەوە دەبینێت.”
له پۆسته‌كه‌یدا كه بۆ وه‌فیق سامه‌ڕائی كۆنه به‌عسی نووسیوه و كچی سه‌رۆك كۆماری عێراق پێی ده‌ڵیت”جگە لەوەی نووسینەكەی بە ڕۆحێكی شۆڤێنی و خەست لە ڕق و بێئەدەبی بەرامبەر بە كورد و (سەرۆك بارزانی) داڕشتووە، دیسانەكە لەسەر پەتكی دووبەرەكی و براكوژی هەڵدەپەڕێت و سەیرتر ئەوەیە، كە زۆر دڵنیایە لە پێشبینییەكانی بۆ كوشتنی كورد بە دەستی كورد.”
لە كۆتاییی پەیامەكەیدا (د. شیرین فوئاد مەعسووم) دەپرسێت”ئەرێ زەمانە فێری نەكردین لە ڕۆژی تەنگانەدا یەك دڵ و یەك گیان بین؟”