وه‌زاره‌تی دارایی ده‌نگۆیه‌ك له‌سه‌ر مووچه ره‌تده‌كاته‌وه و زانیاری نوێ ده‌خه‌نه روو
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر زاری بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی رایده‌گه‌ێنێت” به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گرفت نیه له توركیا،چ لە هەناردەکردنی نەوت یان وەرگرتنی پارەی ئەو نەوتەی دەفرۆشرێت و داهاتەکەی بۆ مووچە خەرج دەکرێت.
(رابەر سدیق) بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت رایگه‌یاندوه” ئه‌و ده‌نگویانه‌ی باس له نه‌دانی مووچه ده‌كه‌ن ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش مووه ناوه‌ستێت و له كات و ساتی خۆی دابه‌شده‌كرێت، هه‌ر هه‌واڵێكیش له‌و باره‌وه بڵاو بكرێته‌وه دووره ل راستی و بێ بنه‌مایه و هیچ راستیه‌كی بۆ نیه.
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی وئ ابوری ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه” كه بڕیارە بانکی نێودەوڵەتی سیستەمێکی تایبەتی مووچە بۆ کوردستان ئامادە بکات، کە “چیی دیکە ناعەدالەتی لە دابەشکردنی مووچەدا نەمێنێت، له ئێستاشدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی فەرمانبەران 100% لە داهاتی نەوت دابین دەکات و مانگانە 650 ملیار دینار وەکو مووچە دەداتە ملیۆنێک و 300 هەزار کەس.
صدیق ئه‌وه‌شی گوتوه” ئه‌مه له كاتێكدایه بانکی نێودەوڵەتی لەگەڵ وەزارەتی دارایی سەرقاڵی دانانی سیستەمێکی نوێن، کە تایبەتە بە دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان. سیستەمەکە ئەولەویەت دەدات بە دادپەروەری لە دابەشکردنی مووچەدا بەپێی پسپۆڕی فەرمانبەران.