په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پشتگیری خۆیان بۆ ریفراندۆم ده‌ربڕی و ئاماده‌ن چاو‌دێر بنێرن و هاوكاریش بن
وا بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم كۆ ببێتەوە و پلان دابنێت بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتانی دیكەش بكات بە مەبەستی كۆكردنەوەی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی كوردستان، پاش ئه‌وه‌ی وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم سه‌ردانی برۆكسلیان كرد و چاویان به ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵا كه‌وت له یه‌كێتی ئه‌وروپا، تا ئێستاش هیچ ووڵاتێك به فه‌رمی جگه له ئێران دژایه‌تی خۆی بۆ پرسه‌كه رانه‌گه‌یاندوه.
(وەحیدە یاقو هورمز)، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایگه‌یاند”وا بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم كۆببێته‌وه و به‌رنامه و پلانی داهاتووی خۆیان دابنێن و سه‌ردانی ووڵاتانی ده‌ره‌وه بكه‌ن بۆ به ده‌ستهێنانی پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم باسی له‌وه‌شكردووه” كه پێكهێنانی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم گرینگییەكی زۆری هەیە، تەنانەت لە پەرلەمانی ئەوروپا پرسیار كرا، كە خەڵكی كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانەوە لەگەڵ ڕیفراندۆمدان و داوای ئەوانە؟ تەماشای شاندەكەیان كرد، كە لە هەموو پێكهاتەكان پێك هاتووە، دیار بوو بۆ ئەوان كە ئەو بڕیارە بڕیاری خەڵكی كوردستانە، هەر لەبەر ئەوەش، ئەوان پشتگیریی خۆیان بۆ ڕیفراندۆم دەربڕی و گوتیان، مادام داوای خەڵكی كوردستانە، ئێمەش لەگەڵیداینە و چاودێریش ڕەوانە دەكەین، كە چاودێریی ڕیفراندۆم بكەن و لەگەڵ ئێوە هاوكار دەبین.”