پارتی و یه‌كێتی له ئاستێكی باڵا كۆده‌بنه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه گفتوگۆده‌كه‌ن
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له سه‌ر ئاستی باڵا كۆببنه‌وه و گفتوگۆی تێو ته‌سه‌ل بكه‌ن له‌سه‌ر به‌خێرا ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و كاركردن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه له هه‌موو روویه‌كه‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی (خواكوڕك) كه له‌سه‌ر چاوه‌یه‌كی باڵای پارتی ده‌ستی كه‌وتووه” ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه و كۆبونه‌وه‌كه‌ش له ئاستێكی باڵا ده‌بێت و له هه‌ولێر ئه‌نجامده‌دریت، باش له پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ده‌كرێت.
ھەرپێی زانیارییەكان له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نوێان پارتی و یه‌كێتی، یه‌كێتی باس له سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی ده‌كات بۆ تاران و بۆچوون و قسه‌كانیان بۆ پارتی شیده‌كه‌نه‌وه و باسی ده‌كه‌ن.