مووچه‌ی دوو شوێن تر دابه‌ش ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشتیه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاو كرده‌وه، له‌و خشته‌یه ته‌نها دوو شوێن راگه‌یاندراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو كه وابریاره له‌نزیكترین كاتدا لیستی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ئاشكرا ده‌كات”.
له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌كه‌ی بۆ خواكوڕك نێردراوه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاندووه، كه رۆژانی دووشه‌ممه و سێ شه‌ممه، ئه‌م هه‌فته‌یه، 24 و 25ی 7ی 2017 مووچه‌ی مانگی 5ی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر به‌پێی خشته‌ی نوێی مووچه، ده‌با هه‌موو 15ی مانگ ناوی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بۆ دابه‌ش كردنی مووچه بڵاو بكرابایه‌وه، به‌ڵام ئه‌م مانگه مووچه‌كه وه‌ك مانگه‌كانی تر نه‌بوو، له‌ئێستادا چاودێرانی سیاسی پێیان وایه به‌مه‌به‌ستی سیاسی ئه‌و مووچه تاخیر ده‌كرێت”.
چاودێرێكی سیاسی پێیی وایه بۆ شكه‌ست پێهێنانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و بێ ئه‌مه‌ڵكردنی زیاتری خه‌ڵك، له‌ناو حكومه‌تدا تۆڕی نه‌وتی هه‌یه كه ده‌یانه‌وێت شكه‌ست به و پرۆسه‌یه بهێنن و ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ میدیای دژه ریفراندۆم له‌بار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی به‌ڵێی ریفراندۆم شكه‌ست بهێنێت”.
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی ده‌شلێـ” یاری كردن به بژێوی ژیانی هاوڵاتانی كوردستان له‌لایان تۆڕێكی نه‌وتی له‌ناو حكومه‌تدا هیچ كات بێ ئامانجی سیاسی نیه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر سه‌فین دزه‌یی رایگه‌یاندبوو كه كێشه‌ی مووچه‌ی ئه‌و مانگه بابه‌تێكی ته‌كینیكیه و چاره‌سه‌ر كراوه”.
به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی مووچه‌وه نیه، گومان له تاخیر بوونی مووچه له‌و مانگه هه‌یه، ئامانجی سیاسی له‌پشت بێت”.