فراكسیۆنی پارتی كار بۆ نزیك بوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات
محه‌ممه‌د عه‌لی یاسین گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان،وه‌كو فراكسیۆنی پارتی له هه‌وڵداین و هه‌نگاویشمان له‌و بواره‌دا ناوه، بۆ ئه‌وه‌ی نیزیكبوونهوه له نێوان ئێمه و فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌دا دروست بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌و دهلیڤهدا به باشترین شێوه په‌رله‌مان كارا بكه‌ینه‌وه.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان،محه‌ممه‌د عه‌لی یاسین له‌باره‌ی ریفراندۆمی كوردستان و كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند، ڕیفراندۆم بڕیاری خه‌ڵكی كوردستانه، پشتیوانی یه‌كه‌م و كۆتاییشی هەر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، گوتیشی” پارتی دیموكراتی كوردستان له دواین ده‌ستپێشخه‌ریدا ڕایگه‌یاند، به‌بێ مه‌رج ئاماده‌ن په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به مه‌رجێك له خزمه‌تی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمدا بێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان بێنه ناو پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم و هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه به‌ره‌و ڕۆژی 25/9 بچن”.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ی فراكسیۆنی پارتیش له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه، ”ئێمه پێویستمان به په‌رله‌مان هه‌یه، به‌تایبه‌تی بۆ بڕیارێكی چاره‌نووسساز، هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ش ئێمه پێویستمان به په‌رله‌مان هه‌یه، كه ئێمه كار بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌ین، ئێمه له هه‌وڵداین و هه‌نگاویشمان له‌و بواره‌دا ناوه و بۆ ئه‌وه‌ی نیزیكبوونهوهیهك له نێوان ئێمه و فراكسیۆنه‌كاندا دروست بێت و بتوانین له‌و دهلیڤهدا به باشترین شێوه په‌رله‌مان كارا بكه‌ینه‌وه، ڕوونیشی كرده‌وه ”پشتیوانی یه‌كه‌م و كۆتاییی ڕیفراندۆم خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، ڕیفراندۆم بڕیاری خه‌ڵكی كوردستانه، به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستان ده‌توانێت پشتگیری له‌و بڕیاره بكات و وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی شه‌رعی كاری خۆی بكات.”