پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر مه‌رجی ئێران بۆ پشتیوانی ریفراندۆم گفتوگۆیان كردووه‌ 

پاش ئه‌وه‌ی شاندێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌ردانی وڵاتی ئێرانیان كرد، له‌گه‌ل كۆمه‌ڵێك حزب و لایانی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، باس له‌سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی كراوه‌ بۆ ئێران، پاش كۆبونه‌وه‌ش له‌گه‌ل پارتی مه‌رجی ئێران بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم ئاشكرا ده‌بێت و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی میدیاكان كه‌وتووه‌، ئێران په‌یامێكی به‌ یه‌كێتی بۆ پارتی ناردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم”.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی كوردستان 24 كه‌تووه‌، ئێران په‌یامێكی به‌شاندی یه‌كێتی بۆ پارتی ناردوه‌، مه‌رجی خۆی بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم، بۆ پارتی خستۆته‌ روو، وه‌ك كه‌ناڵه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی پارتی و یه‌كێتی، شاندی یه‌كێتی په‌یامێكی ئێرانیان گه‌یاندۆته‌ پارتی و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دوو مەبەست لەگەڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆبوونەوەدان، یەكەم یەكێتی پەیامێكی تارانی بۆ پارتی ھێناوە، ئێران داوای لە یەكێتی كردووە، ئەگەر ئێوە ھەركاتێك توانیتان كێشە ناوخۆییەكان چارەسەر بكەن، ھەڵوێستمان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم دەگۆڕێت”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی كه‌ناڵه‌كه‌ كه‌وتووه‌، ئێران بۆ پشتیوانی كردن له‌ ریفراندۆم و داوای ره‌وینه‌وه‌ی گومانه‌كان ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌پشتی ئه‌و ریفراندۆمه‌ دا نه‌بێت، ئێران گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر گومانی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر ریفراندۆم نه‌هێلن ئه‌وه‌ ئێمه‌ پشگیریتان ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش وه‌ك مه‌رجی ئێران به‌یه‌كێتی گوتراوه‌”.

هه‌ر له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و جدیه‌تی لایانی یه‌كێتی و هێزه‌كانی تربووه‌، كه‌ وای كردووه‌ ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ پارتی و یه‌كێتی زۆر به‌جدی پێناسه‌ بكرێت، به‌وه‌ی پارتی به‌جدی هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ ناكرێت چیتر یاری به‌ جدیه‌تی پارتی بكرێت، ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی پارتی له‌سه‌ر كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ئامانجی تر به‌كار بهێنرێت، وه‌هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ زۆر جدیه‌، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به‌بریاره‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كان بێته‌ ده‌ره‌وه‌”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، یه‌كێتی هیچ په‌یامێكی پێ نیه‌ بۆ پارتی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی گۆڕان، به‌ڵام یه‌كێتی راگه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌مجاره‌ بێ ئاماده‌كاری بۆ ریفراندۆم ناچێته‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم”.

 

Back to top button