كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر درۆكه‌ی مه‌سعود عه‌بدولخاڵق به‌فه‌رمی داوای لێبوردن له‌یه‌كێتی كرد
پاش ئه‌وه‌ی مه‌سعود عه‌بدولخاڵق مووچه خۆڕی ده‌زگای راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی زانیاری له‌باره‌ی راپرسیه‌ك بڵاو كرده‌وه، گوایه ژماره‌ی كورسیه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌بێته 13 كوردسی ده‌هێنێت و یه‌كێتی ئاستی كورسیه‌كانی داده‌به‌زێت بۆ 8 كورسی و یه‌كگرتوو بۆ پێنج كورسی، ده‌زگای هه‌لبژاردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌كه‌ی به‌درۆخسته‌وه، به هه‌وڵێكی نه‌زۆكی زانی و رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌م راپرسیه نهێنینه چۆن كه‌وتۆته ده‌ستی مه‌سعود عه‌بدولخاڵق؟
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه زانیاریه‌كه نهێنی بووه له‌باره‌ی راپرسی، مه‌سعود عه‌بدولخاڵقی رووبه‌رووی پرسیارێك كردۆته‌وه، كه ئه‌گه‌ر راپرسیه‌كه نهێنی بووه چۆن ئه‌و زایناریه كه‌وتۆته ده‌ست ناوبراو؟ ئه‌م پرسیاره كۆمه‌ڵی به‌په‌ڵه گه‌یانده مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و به‌فه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه داوای لێبوردن كراوه له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه ئه‌وان له‌نزیك و دوور هیچ په‌یوه‌ندی به به‌و قسانه‌ی مه‌سعود عهبدولخاڵقهوه نیه”.
پێش نیوه‌رۆی 22ی 7ی 2017ی رۆژی شه‌ممه، وه‌ڤدێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌په‌له گه‌یشتنه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له سلێمانی، له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه دا كۆبوونه‌وه، كه وه‌ڤدی كۆمه‌ڵ پێكهاتبوون له محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی و رێبوار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و یاسین حسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، له‌لایان ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێشوازیان لێكراو و كۆمه‌ڵ به فه‌رمی له‌سه‌ر درۆكه‌ی مه‌سعود عه‌بدولخاڵق داوای لێبوردنی له‌یه‌كێتی كردووه، كه به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی(شۆرش ئیسماعیل) ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووه، پاشان له‌سه‌ر بابه‌تی ریفراندۆم و سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی بۆ ئێران و كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان قسه‌یان كردووه”.