هۆشیار زێباری:با مالیکی سەعی بکات

 
دوای لێدوانەکانی نوری مالیکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە دیداری لەگەڵ ئاژانسێکی ڕووسیدا ڕایگەیاند کوردەکان مافی داواکردنی سەربەخۆییان نیەو لە دەستوری عێراقیدا ئەو مافەیان پێنەدراوە.
 
هاوکات مالیکی لە دیدارەکە ڕۆڵی پێشمەرگە نادیدە دەگرێت ودەڵێت پێشمەرگە هیچ ڕۆڵێکی لە شەڕیدژەداعشدا نەبووە.
 
لەبەرامبەردا هۆشیار زێباری لە وەڵامی مالیکیدا دەڵێت مالکی لە خەوندا دەژی و ئاگای لە دۆخەکە نیە وپێویستە بڕوات چاو بە ڕاگەیەنراوی نەتەوەیەکگرتوەکان و ڕێکەوتنە دەولیەکان بخوێنێتەوە بۆ ئەوەی کەمێک فێر ببێت.
Back to top button