دوای نۆ ڕۆژ جامیعەی عەرەبی هاتە دەنگ
دوای نۆ ڕۆژ لە ڕێگری کردن لە نوێژخوێنانی خوار تەمەن پەنجا ساڵ بۆ چونە ناومزگەوتی ئەقسا لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە،دواجار جامیعەی عەرەبی هاتە دەنگ.
ئەحمەد ئەبوغەیض سکرتێری جامیعەکە ڕایگەیاند ئەقسا هێڵی سورەو ئیسرائیل یاری بە ئاگر دەکات.
هاوکات سکرتێری جامیعەی عەرەبی بانگهێشتی وڵاتانی عەرەبی کرد بۆ کۆبونەوەیەکی نائاسایی تایبەت بەو ڕوداوانەی قودس و ئاماژەیدا بەوەی عەرەب و موسوڵمانان ئەوە لە ئیسرائیل قبوڵ ناکەن.