ڤیدیۆ:به‌رپرسێكی باڵا ئێران هاتۆته لام پێی گوتم دوو رێگات له‌به‌رده‌مه یان مووسڵ یان مالیكی
له‌ئێستادا ده‌نگۆی كه‌وتنی مووسڵ و داگیر كردنی مووسڵ بۆته بابه‌تی گه‌رمی ناو عێراق و لایانه سیاسیه‌كان مالیكی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، مالیكیش لایانه‌كانی تر تۆمه‌تبار ده‌كات، له نوێترین لێدوانی له‌و باره‌یه‌وه ئوسامه نوجێفی سەرۆکی هاوپەیمانی متوحدون بۆ چاکسازی رایده‌گه‌ێنێت، ئێران له 2014 دوو رێگای خسته به‌رده‌مم”.
ئوسامه نوجێفی سەرۆکی هاوپەیمانی متوحدون بۆ چاکسازی له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سكای نیوزی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند” لە کۆتایی مانگی شوباتی ساڵی ۲۰۱٤ بەرپرسێکی باڵای ئێرانی لە بەغداد سەردانی کردم و بە زمانی هەڕەشەو تەهدید پێی وتم یان ڕازی دەبن بە مانەوەی مالیکی بۆ خولێکی تر یان چاوەڕێی داگیرکردنی موسڵ بن”.
هه‌روه‌ها نوجێفی ده‌شلێـ” تەنها ئەو دوو بژاردەتان لەبەردەستە، ئەوە بوو دواتر داعش هات و بینیمان سوپای عێراق چۆن هەڵهاتن و شاری موسڵیش درا بە دەستەوە”.