هونه‌رمه‌ند دیارى قه‌ره‌داغى كه‌ناڵێكى نوێى تیڤى ده‌كاته‌وه

هونه‌رمه‌ندى كورد ” دیارى قه‌ره‌داغى ” كه‌ناڵێكى نوێى كوردى له سلێمانى به كواڵێتى (ئیچ دى ) ده‌كاته‌وه .
” دیارى قه‌ره‌داغى ” له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى ئینستاگرام له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌و لۆگۆى گه‌ناڵه‌كه ڕایگه‌یاند ” كه‌ناڵێكى هونه‌رى به‌م زووانه بینه‌رو پشتیوانى بن “.
به‌ڵام كاتى په‌خشكردنى ئاشكرا نه‌كردووه‌و كه‌ناڵه‌كه ته‌واو هونه‌رى ده‌بێت به ناوى ( ئاڕت تیڤى ) باره‌گاكه‌ى له سلێمانى ده‌بێت و له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ( دیارى قه‌ره‌داغى ) به‌ڕێوه ده‌برێت ، ناوبراو پێشتر له كه‌ناڵى ( ئێن ئاڕتى 2) بوو ، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له‌و كه‌ناڵه ڕاگه‌یاند .